کونسوڵى نوێی ئەمریکا لە هەرێم لە ئەرکەکەى دەست بەکار بوو

کوردستان

09/07/2020‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێگەى فەرمى کونسوڵى ئەمریکا لە هەرێم بڵاویکردەوە، کە سەر کونسوڵ و جێگرەکەى لە هەرێمى کوردستان دەستی بەکارەکانى کرد.

لەوبارەیەوە کونسوڵى ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاندوە"زۆر خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە کونسوڵی گشتی نوێ ڕۆب وۆڵەر و جێگرەکەی کەیتی کایزەر. هەردووکیان بەخۆشحاڵیەوە دەڕواننە ئەزموونی ئاشنابوون بە کلتوری دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان و لە هەمان کاتیشدا بە ئاڕاستە و شێوازی مانادار و بە هەماهەنگی بەردەوام دەبن لە بونیادنان لەسەر بەها هاوبەشەکانی نێوانمان لە ئاشتی و ئاساییش و گەشەسەندنی ئابوری".

داواشى لە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان کردوە ئەو شتانەی پێیان باشە کونسوڵی گشتی نوێ و جێگرەکەی لە ماوەی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی بدەن بە کۆمێنت بۆیان بنووسن و بنێرن. 

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی کونسوڵی گشتی نوێ و جێگرەکەی:

ڕۆب واڵەر وەکو کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە #ھەولێر

 لە رێکەوتی ١ تەموزی ٢٠٢٠ دەست بەکاربوو. بەڕێز واڵەر, کە ئەندامێکی پیشەگەرە لە دپلۆماتکارانی پێشکەوتوو, پێشتر وەکو بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری عێراق وجێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت بۆ کاروباری عێراق و ئێران خزمەتی کردووە. پێش کارکردن لە نوسینگەی #عێراق, بەڕێز واڵەر لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٨ دا وەکو راوێژکاری کاروباری سیاسی و ئابووری لە نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف خزمەتی کردووە و ساڵی کۆتایی وەکو جێگری سەرۆکی نێردە بەوەکالەت کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٥ کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمەریکا بووە لە دوبەی. لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٢ وەکو بەڕێوەبەری کاروباری ئیسرائیل و فەلەستین و ئوردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی خزمەتی کردووە. لە کارەکانی تری خزمەتی دپلۆماسیدا دەرەوەدا لە #پاریس و #بەغداد و ئۆرشەلیم و پەیمانگای خزمەتگوزاری دپلۆماسی لە تونس و جەددە کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ خەڵاتی جەیمس کلیمێنت دەنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای پێ بەخشراوە بۆ دپلۆماتکارە نایابەکان کە لە ناوەڕاستی تەمەنی پیشەییاندان. بەڕێز واڵەر بڕوانامەی دکتۆرای لە دیراساتی ووڵاتانی دەریای ناوەڕاستدا ھەیە لە کۆلێژی کینگز لە زانکۆی لەندەن و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دیراساتی رۆژھەڵاتی نزیکدا لە زانکۆی بریگەم یۆنگ بە پلەی نایاب بەدەستھێناوە. بەڕێز واڵەر زمانی عەرەبی و فەرەنسی و ئیسپانی دەزانێت.

کاترین کایزەر، جێگری بەرپرسی یەکەم (جێگری کونسوڵی گشتی):

کاترین (کەیتی) کایزەر لە مانگی ٧ ی ٢٠٢٠ وەک جێگری کونسوڵی گشتی دەستبەکار دەبێت. پێش هەولێر لەم پۆست و شوێنانە کاریکردووە: لە ساڵی ٢٠١٨ وە وەک جێگری بەڕێوبەری ئۆفیسی #میسڕ و لە مانگی ٦ ی ٢٠١٩ ەشەوە وەک بەڕێوبەری ئۆفیسەکە بە وەکالەت؛ ڕاوێژکاری ئابوری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە #تونس؛ سەرۆکی بەشی ئابوری و سیاسی لە ئۆفیسی دەرەکی #لیبیا؛ بەرپرسی سیاسی و سەربازی لە هۆبەی میسڕ؛ بەرپرسی بەشی کاروباری گشتی لە لەهۆر، #پاکستان؛ بەرپرسی بەشی سیاسی لە عەمان، #ئوردون؛ هەروەها بەرپرسی بەشی ڤیزە لە ئۆساکا، #یابان. کەیتی پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوە وەکو مامۆستا و رێکخەری پڕۆگرامەکانی مۆزەخانە و دیزاینەری چوارچێوەی تایبەتمەندی وێنە کاریکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەنترۆپۆلۆژیا و فەلسەفە لە زانکۆی #فلۆریدا بەدەستهێناوە و بڕوانامەی ماستەریشی لە خوێندنە یابانیەکان لە سکوڵی خوێندنە ئەفریقی و ڕۆژهەڵاتیەکان لە زانکۆی لەندەن هەیە و بە ئاستی جیاواز زمانەکانی #یابانی و #عەرەبی دەزانێت. کەیتی وەگری خەڵاتی "دەبڵیو ئاڤەڕێڵ هاریمەن دیسێنت"ە بۆ ساڵی ٢٠١٠ کە لە لایەن ڕێکخراوی خزمەتە بیانیەکانەوە دەبەخشرێت.