بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ راگیرا

کوردستان

09/07/2020‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەبڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راگیرا.

موختار حاجی عەلی بەرپرسی راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە  میدیاكانی یەكێتی وتووە، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ راگیرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، راگرتنی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ بۆ ماوەی 24 كاتژمێرە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیكەی دووهەزار دەروێش و مورید لەئێرانەوە سنورەكانیان بەزاند و هێرشیان كردە سەر مەرزی باشماخ و لەئێستاشدا لەرێگان بەرەو سلێمانی بێن  دەیانەوێت بەشداری پرسەی شێخ محەمەد كەسنەزانی بكەن.