هەپەگە کوشتنى ژمارەیەک سەربازى تورکیا لە حەفتانین راگەیاند

کوردستان

09/07/2020‌ 657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلا لە حەفتانین و خواکورک و چەلێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک، ٤ سەرباز سزا دراون.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی شەهید ئادار جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و سەربازێکیان کوژرا، لە ٨ی تەموز لە دژی هێزی داگیرکەران کە لە گردی شەهید دەورێش لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جیگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و ٢ سەربازی تورکیا کوژران.


لە هەمان چوارچێوەیەدا هێزەکانی هەپەگە لە بەرەبەیانی ٨ی تەموز سەنگەر و حەشارگەی داگیرکەریانیان لە نزیک قەرەقۆلی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ کردە ئامانج و چالاکیەکیان ئەنجامدا و سەربازێک کوژراوە.

 

بەکۆى ئەو چالاکیانە چوار سەربازى تورکیا لەسنورکانى هەرێم لەلایەن گەریلاوە کوژران و هیچ گەریلایەک لەو شەڕانەدا شەهید نەبووە.

س.هـ