هەپەگە: 10 سەربازی توركیا لە حەفتانین كوژران

کوردستان

10/07/2020‌ 315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیەکانی گەریلادا لە 8 و 9ی ئه‌م مانگه‌دا لەدژی هێزە سوپای توركیا لە حەفتانین 10 سەرباز كوژران.

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا بڵاویکردەوە: "چالاکی هێزەکانمان لەدژی هەوڵی داگیرکەری لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، 8ی تەموز کاتژمیر 3:00 هێزەکانمان لە گردی شەهید جوودی لە دەڤەری شەشدارا لەدژی داگیرکەران چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن كوژران".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: دوێنێ 9ی مانگ کاتژمێر 02:15 هێزەکانمان چالاکیان لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید جوودیی شەشدارا ئەنجامدا. لە چالاکەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگاکانی دوژمن درا، 2 سەنگەر بە تەواوی لەناوبران و 8 سەرباز كوژران و 2 سەربازیش برینداربوون. 

هەمان رۆژ کاتژمیر 5:00 هێزەکانمان لەدژی هێزە داگیرکەران لە دەڤەری گردی تونێلی سەر بە شەشدارا چالاکی بە قەناسیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن كوژرا، هه‌روه‌ها لە درەنگانی شەوی دوێندا سوپای تورکیا گوندی پڕبولایان بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیان بەر زەوی و باخ و ڕەزی هاوڵاتیان کەوت.

بەپەلە