جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەستپێدەکات

کوردستان

10/07/2020‌ 1366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بڵاویكرده‌وه‌: جێبەجێ کردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەست پێدەکات و قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌ 32 كیلۆمه‌تره‌.

گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان باسی له‌وه‌كردووه‌: جێبەجێ کردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەست پێدەکات و قۆناغی یەکەمی شەقامەکە 32 كیلۆمه‌تره‌ و لە پردی تاسڵوجە دەست پێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت.

بڕیارە سبه‌ی شه‌ممه‌ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمی كوردستان سەردانى سلێمانى بکات بۆ دانانى بەردى بناغەى شەقامى 100 مەترى سلێمانی.

مەسرور بارزانى لەوکاتەوەى پۆستى سەرۆکى حکومەتى وەرگرتووە تائیستا سەردانى هیچ شارو ناوچەیەکى کوردستانى نەکردووە لەکاتێکدایە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان بەدەست نەخۆشى کۆرۆناوە دەناڵێنێت.