شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كارمه‌ندی دیكه‌ی ته‌ندروستی له گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستداوه به‌وه‌ش ده‌بێته دوو كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه به‌كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستبدات.
سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه: ئه‌مڕۆ ئەرکان محه‌مه‌د مولود کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداه‌ى.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌وه دووه‌م كارمه‌ندی ته‌ندروستی گه‌رمیانه كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه و پێشتریش دکتۆر عومەر حبیب پزیشكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 264 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.