ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى لە هەوڵێکى تیرۆرکردن رزگارى بوو

کوردستان

02/08/2020‌ 4030 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

‎مەلا كريم ئه ندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان له خورماتوو لە هەوڵێکى تیرۆرکردن رزگارى بوو.

‎دوای ئەوەی هەواڵی هاتنی عەرەبە ھاوردەکان بە پاڵپشتی ھێزە عێراقییەکان بۆ سنووری خورماتوو گەیشتە هەڤاڵ مەلا کەریم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاستەوخۆ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە بەرەوقەزای داقوق و خورماتوو بەڕێدەکەوێت، بەڵام لە ڕێگای نێوان (کەرکوک - خورماتوو) کەوتوونەتە  بازگەیەکی عەرەبە عەشایەر و هاوردەکانەوە، کاتێک دەزانن بەرپرسێکی کوردە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردنیشینەکان دەڕوات هەوڵی کوشتنی (مەلا کەریم) دەدەن، بەڵام ڕزگاریان دەبێت و تەنها زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەوێت.

بەیانى ئەمرۆ گرژیی و ئاڵۆزی لە نێوان گوندنشینەکان و عەرەبە هاوردەکان لە گوندی حەفتەغار لە لەسنوری دوزخورماتوو دروستبوو، دوای ئەوەی نزیکەی 30 خێزانی عەرەب هەوڵیاندا بۆ دەستبەسەردارگرتنی چەند گوندێکی سنوری خورماتو.

س.هـ