تاكۆتایی ساڵ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان

06/09/2020‌ 1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو چەند مانگێكی دیکە بەردەوام دەبێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت تاوەکو پەسندکردنی بودجەی عێراق 30 رۆژ جارێک 79%ی مووچە دابەش بکات.
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ عێراق کراوە، ناردنی 320 ملیار دینار تاوەکو پەسندکردنی بودجەی گشتیی بەردەوام دەبێت. بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، حکومەت مانگانە و 30 رۆژ جارێک 79%ی مووچە دابەش دەکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، عێراق بۆ ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان چاوەڕێی گفتوگۆیە لەگەڵ هەولێر، دەیەوێت رێککەوتنی هەردوولا لە بودجەدا جێبکرێتەوە .