حکومەتى عێراق هاوردەکردنى زێڕ لەفڕۆکەکانى هەولێرو سلێمانیەوە قەدەغە دەکات

عیراق

20/09/2020‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى هاوردەکردنى زێڕ لەفڕۆکەکانى بەسرە هەولێرو سلێمانیەوە قەدەغە کرا.

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا کە هاوردەکردنى زێر لە هەرسێ فڕۆکەخانەى بەسرەوهەولێرو سلێمانى قەدەغە بکرێت و تەنیا لە دوو فڕۆکەخانەوە زێر هاوردە بکرێت.

لەوبارەیەوە تاهیرعەبدوڵا بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى سلێمانى لەبارەى بریارەکەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە بە بڕیارێکى سیاسى ناوی دەبات و دەڵێت" ئەمە بریاریکى سیاسىیەو دیارە ئامانجێکى تایبەتیان هەیە کە ئەو بڕیارەیان داوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، قەدەغەکردنى هاتنى زێڕ لە رێگەى فڕۆکەخانەکانى هەرێمەوە زیانێکى ئابورى زۆر بە هەرێمى کوردستان دەگەیەنێت و ئاستى بازرگانى لە هەرێم بەرێژەیەکى بەرچاو کەم دەکات.

تاهیر عەبدوڵا جەختیکردەوە پێویستە حکومەتى هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات و کێشەکە چارەسەر بکات.

بەو پێیە زێڕنگەرەکان و بازرگانانى هەرێم ناتوانن زێر لە وڵاتانەوە راستەوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان بهێنن، بەڵکو دەبێت لە فرۆکەخانەى بەغداوە زێر هاوردە بکەن.
س.هـ