نۆ ئەندامی داعش لەسلێمانی دەستگیركران

کوردستان

29/09/2020‌ 1036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دژەتیرۆری عێراق بەهاوكاری دژەتیرۆری سلێمانی ، نۆ ئەندامی داعش لە شاری سلێمانی دەستگردەكەن.

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێرا ق لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرایكردووە"دەزگای دژەتیرۆر بە هاوکاری لەگەڵ فەوجی دژەتیرۆر سلێمانی، نۆ ئەندامی چەکدارانی داعشیان دەستگیر کردووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو نۆ ئەندامەی داعش، سەر بە ویلایەتی عێراق کەرتی باشور بوون. 

یەحیا رەسوڵ ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر یاداشتی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیان لە دژ گیراوەتە بەر.