شارپرێس:
چوار ئه‌ندامی كوردی په‌رله‌مانی عێراق دژ به‌ده‌ستگیركردنی چالاكوانان له‌هه‌ولێر و دهۆك هه‌ڵمه‌تێكیان ڕاگه‌یاند.
ئەمڕۆ لەپه‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانتاران ئەحمەد حاجی رەشید، سەركەوت شەمسەدین، یوسرا رەجەب، غالب محەمەد، هەڵمەتێكیان دژ بە دەستگیركراوانی هەولێر و دهۆك پێكهێناو وێنەی دەستگیركراوانیان بڵاوكردەوە.
ماوه‌یه‌كه له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌بێ بڕیاری دادگا ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه ده‌ستگیرده‌كرێن كه ڕه‌خنه‌كانیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی ده‌كه‌ن، ده‌ستگیركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه كاردانه‌وه‌ی نێوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی به‌دوای خۆیدا هێناوه.