په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو: ئه‌و زۆرینه‌ی ره‌وایه‌تیدا به‌ بڕینی مووچه‌، زۆرینەن لەسایەی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان

کوردستان

28/10/2020‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زۆرینه‌ی دوێنێ ره‌وایه‌تیدا به‌ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مڕۆش ره‌واتیدا به‌ بەنادیدەگرتنی پێغەمبەری ئیسلامی، ئه‌وان "ئه‌و زۆرینەن لەسایەی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان" دروستبوون.

له‌نوسینێكدا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئەوانەی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستانیان گەیاندە کونسوڵی فەرەنسا وئەوانەی ئەمڕۆش پشتیوانیان بۆحکومەت وڕای گشتی فەرەنسا دەربڕی لەمەڕ سوکایەتی بەپێغەمبەری سەرووی ملیارێ موسوڵمان هەردوکیان نوێنەری خەڵکی کوردستانن، بەڵام کێ نوێنەری راستەقینەیە ئەوە بۆ ویژدانی خەڵک ومێژوو جێ دەهێڵین".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "قسەی من لەباسی لە خۆبادان بە زۆرینەی ڕەهاوەیە، بەڵێ ئێوە زۆرینەن لەسایەی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان، دابەشکردنی زەوی ووەنەوشەو دەمانچەو فەردە دۆلارو دینارەوە، چاوسوور کردنەوە لەخەڵک بەبڕینی موچەوقوتی، بەدەنگی هێزی چەکدار دەستوەردان لەنوێنەرانی پێکهاتە کانی کوردستان دەکەن، بەپاڵپشتی لۆجستی وتیمی هونەری دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە".

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌وه‌شی نوسیوه‌: "بە نائومێدکردن و بێ متمانەکردنی خەڵکی کوردستان لەپرۆسەی هەڵبژاردن وسەرەنجام بایکۆت کردنی، زۆرینە بوون مانای لەسەرهەق بوون ناگەیەنێ وەک کەمینە بوونیش مانای بێ هێزی نیە، بەس قولانجێک چەک وجبەخانەو دراوی دزراوی خەڵکی کوردستانتان لەدەست نەمێنێ ئەوسا قەبارەی ڕاستەقینەتان دەردەکەوێ".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رونیكرده‌وه‌: ئەسەد و قەزافی و سەدام و بن عابدین و علی ساڵح و موبارەک و چاوچیسکۆو ملیسۆڤیچ ومۆگابی وحەمەرەزا شا و ئەتاتورکیش سەردەمانێک لوتیان لەئاسمان وپشتیان لەگەلەکانیان بوو بەناوی زۆرینەوە، سەرەنجام بوون بەپەندی زەمانە و بۆ ناو زبڵدانی مێژوو بەڕێ خران.

هه‌روه‌ها وتیشی: "هەر ئەو زۆرینەیەش دوێنێ ڕەوایەتیدا بەدزینی موچەو قوتی خەڵکی کوردستان و ئەمڕۆش بەنادیدەگرتنی پێغەمبەری (بەحری نوور)ی مەحوی و (لەوڕۆژەو ڕۆیشتوە تۆراوە دڵی من)ی بێخودا و(چ جوان بڵێ مانگی تابانێ)ی موفتی زادە و(دروولەوموحەمەدە)ی شێخ عوسمانی سەراجەدینی و (ئەمرۆ مەولودی پێغەمبەرمانە)ی پیرەمێرد وبەرزکردنەوەی پەنجەی شایەتمان لەسەر میحراب وتاتە نوێژی سەرکانیاوە سازگارەکانی کوردستان و سەڵاواتی دروێنەو شەن وگێرەی جوتیاری کوردەواری کەشاهیدی ڕەوانەکردنی ئەو سەردارە مەزنەن بۆ خۆشبەختی مرۆڤایەتی".