شارپرێس:
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، پێنج لیژنە بۆ پێداچونەوە بەڕەوشی پێشمەرگە پێكھێندراون، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر هه‌رێم‌و به‌غدا ڕێكبكه‌ون، ده‌بێت موچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زیاد بكرێت"، ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا ده‌رماڵه ته‌نها بۆ 16 لیواكه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه خه‌رجده‌كرێت".
پێنج لیژنه پێكهێندران
عوسمان كه‌ریم سواره جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم یاساى چاكسازى خسته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێنج لیژنە پێكهێندراون بۆ پێداچونەوە بەڕەوشی پێشمەرگە".
لیژنه‌كان تایبه‌تن به‌چى؟
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، یه‌ك له‌لیژنه‌كان تایبه‌ته به‌پێداچونه‌وه به‌خانه‌نشینان‌و كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌رو لیژنه‌یه‌كیش تایبه‌ته به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى ژمێریارى هێزه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه‌و لیژنه‌ى سێیه‌میش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، چواره‌میش تایبه‌ته به‌چاكسازى له‌بواره گشتیه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك به‌ناوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی چاكساز، كۆتا لیژنه‌ش بۆ ئه‌و چەند بەڕێوەبەرایەتیه‌ى خانەنشینیه كه بونیان هه‌بوه یه‌كده‌خرێن.
ده‌رماڵه‌ى هاوسه‌رو منداڵ كه‌ى خه‌رجده‌كرێت؟
سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى منداڵ‌و هاوسه‌ر بۆ هێزه‌كانى 70و 80 عوسمان كه‌ریم وتى:"له‌ئێستادا خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى خێزان‌و منداڵ بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه چۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها بۆ ئه‌و 16 لیوایه‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، واته هێزه‌كانى 70و 80 تائێستا له‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سودمه‌ندنه‌بون، ئێمه‌ش له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش سودمه‌ندبن".
له‌ئه‌گه‌رى ناردنى 68 ملیاره‌كه‌ى پێشمه‌رگه له‌به‌غداوه چى ده‌گۆڕێت؟
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ربێت‌و حكومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق ڕێكبكه‌ون، ئه‌وا مانگانه 68 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ده‌كرێت، ئه‌وكات خه‌رجكردنى هه‌مان ده‌رماڵه بۆ یه‌كه‌كانى 70و 80 ئاسانتر ده‌بێت، له‌كاتێكدا یه‌كه‌ى ژمێریارى هه‌ردوو هێزه‌كه خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
داواى زیادكردنى موچه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كرێت
له‌باره‌ى زیادكردنى موچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه، "له‌ئه‌گه‌رى ناردنى ئه‌و 68 ملیاره ئه‌گه‌ر هه‌رێم‌و به‌غدا ڕێكبكه‌ون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته موچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پێ زیادبكرێت كه یه‌كێك ده‌بێت له‌كارو داواكانمان له‌په‌رله‌مانى كوردستان‌و پێشموایه هیچ فراكسیۆنێك دژى ئه‌و هه‌وڵه ناوه‌ستێته‌وه، چونكه كه‌مترین خزمه‌ته ئه‌گه‌ر به‌پێشمه‌رگه بكرێت".
به له80%ى كۆى موچه‌كه‌یان ده‌توانن خانه‌نشین بن
ئاماژه‌ى به‌خانه‌نشینى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش كرد‌و ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ى یاساى چاكسازى، هه‌ركه‌سێك له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ته‌مه‌نى گه‌یشتبێته 45 ساڵ‌و 15 ساڵ خزمه‌تى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌بێت، ده‌توانێت داواى خانه‌نشینبون بكات، واته هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌دایكبوى ساڵى 1975 بێت‌و 15 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت ده‌توانێت داواى خانه‌نشینى بكات به له80%ى كۆى موچه‌كه‌ى خۆیه‌وه".
ش.هـ