پارتى: بڕیارى بڕینى 10 هه‌زار موچه‌ى نایاسایی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى بوه‌

کوردستان

04/01/2021‌ 3651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌بڕیارێك موچەی زیاتر لە10 هەزار موچەخۆری نایاسایی له‌هه‌رێمى كوردستان بڕدرا، وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ڵێت:"وه‌زیرى دارایی بڕیاره‌كه‌یداوه‌"، وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوه‌.

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكرد، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران موچەی 10 هەزار كەسی نایاسایی بڕدراوه‌.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی موچەی 10 هەزار كەسی نایاسایی بڕدراوه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌نرا.

ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌، بڕینی موچه‌ی نایاسایی ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندرا لەلایەن حکومەتی هەرێم‌و لەسەر ڕاسپاردەی  مه‌سرور بارزانی، لەو هەنگاوە دڵخۆشکەرانەیە کە لەهاتوچۆو کاتکوشتنی ڕێی بەغدا گرنگترە.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له‌كاتێكدایه‌، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویكرده‌وه‌، وەزیری دارایی‌و ئابوری موچەی زیاتر لە 10 هەزار موچەخۆری نایاسایی بڕیوه‌.