شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیارى ورد له‌باره‌ى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستیاندایه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و دابه‌شكردنى موچه له‌م مانگه‌دا ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌رچاومان ڕونه به‌غدا بۆ ئه‌م مانگه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، له‌ئێستادا ئه‌و وه‌زاره‌ته بڕى 440 ملیار دینارى له‌به‌رده‌سته بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و بڕه پاره‌یه 350 ملیارى داهاتى كۆكراوه‌و خاڵه سنوریه‌كان‌و ناوخۆیه له‌م مانگه‌داو 90 ملیار دیناریشى هى مانگى ڕابردوه ماوه‌ته‌وه، به‌كۆى گشتى بڕى 440 ملیارى له‌به‌رده‌سته.
سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌شى پێویسته بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاخۆ وه‌زاره‌تى دارایی چ ڕێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر، سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، "له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا نزیكه‌ى 300 ملیۆن دۆلار داهاتى نه‌وت ده‌گاته خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ڕاسته‌خۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا كۆى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كه‌ین‌و بڕیارى حكومه‌ته نابێت بگاته كۆتایی ئه‌م مانگه".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى وت:"وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش به‌رچاومان ڕونبۆته‌وه، به‌غدا بۆ ئه‌م مانگه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ناكات".
ش.هـ