شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایدەكات، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری نوێی له‌باره‌ی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ركردوه كه دوو موچه وه‌رده‌گرن.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویەتی، 407 ملیۆن دینار له موچه‌ی مانگانه‌ی 492 فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بڕدرا، هه‌روه‌ها 87 ملیۆن دیناری مانگانه له موچه‌ی خانه‌نشینی 103 حاكم كه‌مكرایه‌وه.
ئاشكراشیكردووە، ھه‌ر فه‌رمانبه‌رێك زیاتر له یه‌ك موچه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی موچه‌یه‌كیانی ده‌بڕدرێت، به‌رێژه‌ی 20٪ تا 49٪ی له‌بری ئه‌و موچانه‌ی وه‌ریگرتوه واته ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ساڵه وه‌ریگرتوه لێ ده‌سه‌نرێته‌وه. هێڤیدار ئەحمەد ئه‌وه‌شیخستووەتە‌ڕوو، چاوه‌رێى بڕیاری زیاتربن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.