مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

کوردستان

25/01/2021‌ 94 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیاد جه‌بار، سەرۆکی لیژنەی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکاریی بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان کردووە و دوو رەشنووسی بودجە ئامادە دەکات.
 
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە رێکارەکانی نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە کردووە و دوێنێ یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە، کۆبوونەوەکانیش تاوەکو 5ی شوبات بەردەوامدەبن.
 
زیاد جەبار به‌میدیای پارتی وتووه‌:"پێشبینی دەکەین لە نیوەی دووەمی مانگی شوباتدا رەشنووسەکە بگاتە پەرلەمانی کوردستان و لە دەستپێکردنەوەی خولی بەهارەدا بخرێتە بەرنامەی کارەوە".

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و داهات، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ئاماده‌بكات، شاره‌زایان پێیانوایه‌ بودجه‌كه‌ هێنده‌ی بۆ پرسی موچه‌ ته‌رخانده‌كرێت و لێبڕین له‌موچه‌ به‌یاسایی ده‌كرێت، هێنده‌ دارٍشتنی بودجه‌ی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌.