شارپرێس:
ئه‌مرۆ له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ڕێوه‌چوو بڕیاردرا گۆڕانكارى له پێوه‌ره‌كانى دیاریكردنى ریزبه‌ندى زانستى زانكۆكانى هه‌رێم بكرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى د. ئارام محمد قادر ڕایگه‌یاندوه، له به‌رنامه‌كانیان له كابینه‌ى نوێ پێداچونه‌وه‌یان به‌چه‌ند بابه‌تێك كردوه له‌وانه توێژینه‌وه‌ى زانستى و چالاكیه زانستیه‌كان و به‌شدارى زانكۆكان له گرفته‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كۆمه‌ڵگه‌و پێوه‌ره زانستیه‌كان.
وه‌زیرى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، حه‌وت پێوه‌ر دیاریكراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ریزبه‌ندى زانكۆكان له‌وانه‌ش ده‌سته‌ى وانه‌بێژان (ستافى ئه‌كادیمى) ،توێژینه‌وه‌ى زانستى، چالاكیه زانستى و نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان، رازیبون(دڵشادبوونى قوتابى)، دڵنیایی جۆرى،چالاكیه رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كتێبخانه، ئامانجیش له‌م پێوه‌رانه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى زانكۆكانه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ریزبه‌ندى زانكۆكانى هه‌رێم دیاریده‌كات و دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌ش هه‌میشه روبه‌روى ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی به‌شێك له زانكۆ به‌شداربوه‌كان ده‌بێته‌وه.
ئ.ق