بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
كوردستان رایگەیاند، له دواى نيوه شه‌و شه‌پۆلێكى باران بارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى
هه‌رێم دەگرێته‌وه و بەفریش لەسەر لوتكەی شاخەكان دەبارێت.
لە
راگەیەنراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دا هاتووە، سه‌ره‌تا
باران بارينه‌كه به نمه باران ده‌ست پێده‌كات پاشان ڕێژه‌كه‌ى زياد ده‌بێت وه
له ناوچه‌كانى باكور و رۆژهه‌ڵاتى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم بارانى مام ناوه‌ند
ده‌بارێت وه له‌كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا پێشبينى ده‌كرێ بارانى به
لێزمه و ته‌زره (بۆ ماوه‌يه‌كى كورت) له ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى
ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى و گه‌رميان ببارێت هه‌روه‌ها هه‌ندێ جارهه‌وره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ
ده‌بێت له گه‌ڵ زياد بوونى خێرايى با و دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رما.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لە شه‌وى هه‌ينيدا كاریگه‌رى
به‌لاوازى له سه‌ر ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه به‌فريش له سه‌ر
لوتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كان ده‌بارێت و پاشان كۆتايى دێت.