حكومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ له‌ باره‌ى بودجه‌ ده‌كات

کوردستان

06/04/2021‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمدا گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.

 زاگرۆس فه‌تاح بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ‌ئەمرۆ سێ شەمە ٦ی نیسان ٢٠٢١، بەسەرپەرشتی د.دارا ڕەشید لەدیوانی وەزارەت، کۆبوونەوەی باڵای هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی ئەنجامدارا.

بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، وەزیری پلاندانان وتویه‌تى " لەکۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی بودجەی هەرێم دەکەین" هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجە کرا، بەتایبەت پاش پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.

زاگرۆس فه‌تاح زانیاریه‌كى ترى ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ باس ده‌كات و ده‌ڵێت، دکتۆر دارا ڕەشید ڕایگەیاند هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ دابین کردنی موچە و باشکردنی باروژیانی هاولاتیانە و لەژێر ئەو رۆشنایە ئامادەکاریەکانی بودجەی هەرێم کاری لەسەر کراوە هەر لەکۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان داوایکرد پەلەبکرێت لەخستنە ڕووی پێشنیار و تێبینیەکان بۆ ئەوەی لەکۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى هه‌رێم ئاماده‌كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى یه‌كلابونه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له‌ به‌غدا بودجه‌ى ساڵى 2021 له‌ حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت.
ئ.ق