ده‌یان ئه‌فسه‌ری كورد له‌كه‌ركوك به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌ڕیفراندۆم درانه‌ دادگای سه‌ربازیی

کوردستان

09/04/2021‌ 1400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 زیاتر له‌ 70 ئه‌فسه‌ری كورد درانه‌ دادگای سه‌ربازیی.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی میدیای عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، 70 ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی كه‌ركوك به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 دراونه‌ته‌ دادگای سه‌ربازیی.

یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ركوك كه‌ ده‌درێته‌ دادگای سه‌ربازیی، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوكه‌.

له‌نێو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ده‌درێنه‌ دادگای سه‌ربازیی، سێ ئه‌فسه‌ری باڵای كه‌ركوك بوونی هه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ژین.