شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ڕێژه‌ى لێبڕین له‌موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران هاته‌ده‌نگ‌و وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا شێوازى پێدانى موچه یه‌كلاده‌بێته‌وه"، ده‌شڵێت:"به‌ڵام پابه‌ندین به‌وه‌ى 25ى ئه‌م مانگه موچه دابه‌شبكه‌ین".
جوتیار عادل وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "به‌منزیكانه تیمى ته‌كنیكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام نازانین ئاخۆ له‌هه‌ولێر ده‌بێت یان له‌به‌غدا".
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ى لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش بۆ ئه‌م مانگه، وتى:" لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه چۆن ده‌بێت ڕوون نییه، چونكه تاوه‌كو لیژنه‌كان ورده‌كاریه‌كان نه‌زانن ناتوانین بڕیار له‌وه بده‌ین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا شێوازى لێبڕینه‌كه یه‌كلاده‌بێته‌وه‌و پێدانى موچه چۆن ده‌بێت ئه‌وه ئاشكراده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى وت:"ناتوانین بڵێین به‌لێبڕین یان به‌بێ لێبڕین موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، با بمێنێته‌وه تاچه‌ند ڕۆژى داهاتوو، به‌ڵام ئامانجمان ئه‌وه‌یه موچه به‌بێ لێبڕین بده‌ین، ئه‌وه‌شى له‌چه‌ند مانگى ڕابردوو هه‌بوه واقیعێكه‌و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كردوه".
سه‌باره‌ت به‌تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ش ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه هه‌نگاوى یه‌كه‌مه، هێشتا هه‌نگاوه‌كانى دیكه ڕون نییه‌و له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا ئه‌وه‌ش یه‌كلاده‌بێته‌وه، با هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم‌و حكومه‌تى فیدراڵ كۆببنه‌وه".
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ش له25ى هه‌موو مانگێكدا، جوتیار عادل ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئه‌وه جێگیركراوه‌و له‌و واده‌یه‌شدا موچه به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت، واته ده‌بێت هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك موچه بدرێت‌و ئێمه له‌حكومه‌تى هه‌رێمیش پێوه‌ى پابه‌ندین".
ش.هـ