شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستانى كفرى زانیارى گرنگ له‌باره‌ى دزرانى موچه‌ى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات‌و وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت:"سه‌ره‌داو ده‌ستكه‌وتوه".
عەمید شوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانى کفری بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی وەرگرتنی موچەی بەڕێوەبەرێتیەکەمان لەشاری کەلار موچەیان وەرگرتوە، چونەتە چێشتخانەیه‌ك بۆ ئەوەی نان بخۆن، لەبەدەم چێشتخانەیەک موچەی کارمەندەکانمان دزراوە".
وتیشی:"دۆسیەکە لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی بۆکراوەتەوەو ئێستا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت، بۆیە ئێمە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە دەکەین، ناتوانین زانیاری زیاتر لەبارەی ڕوداوەکە بڵاوبکەینەوە".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئەو بڕە پارەیەی براوە لەنێوان 40 بۆ 50 ملیۆن دینار دەبێت، بڕی پارەکەش لەلێکۆڵینەوەدا بەوردی دیاریدەکرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه عه‌لى جه‌مال قه‌دورى وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بەشارپرێسی وت:"ئه‌و لیژنه‌یه‌ى موچه‌كه‌ى وه‌رگرتوه لەناو ئۆتۆمبێل پارەکەیان بەجێهشتوەو کەمتەرخەمیکراوە، دز دەرفەتی قۆستۆتەوەو بەشێک لەپارەکانیان بردون".
سەرچاوەیەکیش لەبارەی بڕی پارەکەوە ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، پارە براوەکە بریتیە لەزیاتر لە 40 ملیۆن دینار، بەپێی زانیاریەکانیش پۆلیس سەرداوی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی شوێن پێی دزەکان هەڵبگرێتەوەو بەڵگەو زانیاری خۆیان لەبەردەستدایە.
عەلی قه‌دوری ئه‌وه‌شى وت:"ئەو وردەکاریانە ناتوانین بڵاوبکەینەوە، دواتر وردەکاری ڕوداوەکە بڵاودەکرێتەوە".