شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه واده‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى حه‌وتى لیواكانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ڕۆژانى 19و 20 ئه‌م مانگه، موچه‌ى مانگى (حه‌وت)ى لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى حه‌وتى لیواكان دواكه‌وتوه، به‌ڵام وه‌كو وتى:"كێشه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌مریكاوه هه‌یه‌و ئه‌مڕۆ موچه‌كه دابینكراوه‌و 19و 20ى مانگیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه 16 لیواى هاوبه‌شى هه‌یه‌و له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵدا سێ‌جار سێ موچه‌یان پێكه‌وه وه‌رگرتوه كه ده‌كاته 9 موچه، موچه‌ى مانگى حه‌وتیشیان دواكه‌وتبوو، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه وتى:"له‌دوو ڕۆژى داهاتودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئه‌و موچه‌یه‌شیان ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆیان دابینده‌كرێت".
ش.هـ