هەڵەدنی بۆ مەلا بەختیار: خەمی حزبەكەت و باشور بخۆ نەك خودا و پێغەمەر

کوردستان

27/11/2021‌ 3312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

دوای ئەوەی ئەمڕۆ، مەلا بەختیار وتی: خودا و پێغەمبەر و قورئان هێڵی سورن لام، ئەبوبەكر هەڵەدنی وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، خەمی خوداو پێغەمبەر وقورئانت نەبێت، خەمی حزبەکەت وباشوور  وحوکمڕانیەکەمان بخۆ.


ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی هاوڕێی ئازیزم خەمی خوداو پێغەمبەر وقورئانت نەبێت، بەدرێژایی مێژوو ئەوەی شەڕەقۆچی لەگەڵ ئەوسیانە کردبێت دۆڕاوە.

هەڵەدنی دەڵێت: وەرە خەمی حزبەکەت و باشوور  وحوکمڕانیەکەمان بخۆ،خەمی ئەوقوتابیانە بخۆ هیچ لەباخەڵیاندا نیە وداوای یەک ملیۆن دینار کەفالەتیان لێدەکەن بۆ ئازاد کردنیان، خەمی ئەو گەنجانە بخۆ کە سەری خۆیان هەڵدەگرن.

لەو نوسینەدا لە مەلا بەختیار دەپرسێت، دەزانی لەزانکۆی سلێمانی  مامۆ ستای زانکۆ لەسەر کۆمێنت نوسین لەزەوی بێبەشی دەکەن.

دەشڵێت: دەی فریا بکەوە، ئەولەویەتی ئێستا گێڕانەوەی متمانەیە بۆ خەڵک تاچی دی کەسوکاری شەهیدان وتێکۆشەران  خۆزگە بەڕابردوو نەخوازن و منداڵ وگەنج وبەساڵاچووی گەلەکەمان لەسەراسیمەیی وبێهوایی دا یەک لەدوای سەرنەنێنەوە.

س.س