.شارپرێس
پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، پێنچ كەس لەسەر ئەو گەنجە دەستگیركراون، كە بە بلۆك كوژرابوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای لێکۆڵینەوە و سود بینین لەکامیرای چاودێری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بەتۆمەتی کوشتنی گەنجێك پێنج کەسیان دەستگیرکرد.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ڕۆژی 2/2/2022 تەرمی گەنجێک بەناوی (ع - م -غ ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار لەنزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوە، پۆلیسی گەرمیان ئەوكاتە ڕایگەیاند، كە ئەو گەنجە بە بلۆك كوژراوە.
س.س