كازمى پرسێكى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌داته‌ سودانى

کوردستان

17/10/2022‌ 5949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مستەفا کازمی ڕێکارەکانی ناونانی پارێزگای هەڵەبجەی وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق ڕادەستی حکومەتی داهاتوو کرد، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت:"به‌ڵام كازمى نه‌یكرد".


سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكردو ده‌ڵێت:"لەم خولەی پەرلەماندا هەوڵمدا بۆ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە لەعێراقەوە وەک پارێزگای نۆزدەیەم‌و چوارەمی هەرێم بەفەرمی بناسێنرێت‌و ڕێکارەکانی تەواوبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى لەیاسای بودجەو بوژانەوەی پارێزگاکان‌و زۆر بابەتی دیکە سودمەندبێت".

باس له‌وه‌ده‌كات، "بەڵام به‌داخه‌وه‌ مستەفا کازمی بەهۆکاری سەرژمێریی، ئەو بابەتەی ڕادەستی کابینەی نوێی حکومەت کرد".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "لەحکومەتی نوێش بەشوێن تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەوە دەبم".

ھەڵەبجە لە13ى ئاداری 2014داو سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیاباران بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراو بەمەش بوە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان، به‌ڵام تائێستا به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی پارێزگای سلێمانیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات‌و وه‌ك 19مین پارێزگاى عێراق‌و چواره‌مین پارێزگاى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناكات.

ش.هـ