عێراق بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌دات

کوردستان

13/12/2022‌ 14743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عێراق بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌رده‌كات‌و 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم بۆ دوو مانگى ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ ده‌كات‌و شارپرێس-یش نوسراوێكى ده‌ستنوسى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌.


به‌گوێره‌ى ئه‌و نوسراوه‌ ده‌ستنوسه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه‌، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكى له‌به‌رژه‌وه‌ندى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردوه‌و بڕیاریداوه‌ 400 ملیار دینار بۆ دوو مانگى ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.



له‌و نوسراوه‌دا هاتوه‌، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ بەناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی (11و 12)ى ئه‌مساڵ (2022).

ئه‌م بڕیاره‌ى عێراق له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ به‌غدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردوه‌، ئه‌مڕۆش وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ ئاشكرایكردوه‌، پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 جێگیركراوه‌.

ش.هـ