75 هه‌زار دینار له‌موچه‌ى ئه‌م هێزه‌ له‌هه‌رێم ده‌بڕدرێت

کوردستان

04/01/2023‌ 5585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌بیانوى كورتهێنانى بودجه‌، بڕى 75 هه‌زار دینار له‌موچه‌ى مانگى 12ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنورى ناوچه‌ى یه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان بڕدراوه‌، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ئاشكرایده‌كات، ئه‌و كێشه‌یه‌ى گه‌یاندۆته‌ وه‌زیرى ناوخۆى عێراق.


سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایكرد، بەگوێره‌ى نوسراوی ژمارە (21/ 14/ 12/8) كه‌ ڕۆژى 28ى 12ى 2022 ده‌رچوه‌، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنورى ناوچه‌ى یه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانیكردوه‌ به‌بڕینى 75 هه‌زار دینار له‌موچه‌ى هێزه‌كان به‌بیانوى كورتهێنانى بودجه‌.

بۆ ئه‌وه‌ش سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت:"لێبڕینی 75 هەزار دینار لەموچەی مانگی 12ی پاسەوانی سنوری هەرێمی کوردستان نایاساییەو بەهانەی نییە".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "داوام لەوەزیری ناوخۆى عێراق کردوە بۆ لێرسنەوە لەو بابەتەو هه‌رچى زوه‌ ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ بگەڕێنرێتەوە".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ له‌فه‌یسبوكى خۆى باسى له‌وه‌شكردوه‌، "بڕینی موچە کە حەقێکه‌و بەیاسا ڕێکخراوە، دەسەڵاتی هیچ کەسێک نییە لەئەفسەران‌و کارمەندانی ببڕێت".

ش.هـ