شارپرێس:
له‌چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى یه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاریی زیاتر له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه به‌شارپرێس دراوه، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه 1ى 2ى 2023، موچه‌ى مانگى یه‌كى لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕونه‌دات، پێنجشه‌ممه‌ى كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریش كرا، ئه‌وا موچه ڕۆژێك دواده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كشه‌ممه لیستى موچه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ڕۆژى دوشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه 29ى ئه‌م مانگه جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یامێكدا له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌ران دا‌و ڕایگه‌یاند، بۆ مانگی داهاتوو، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌دابه‌شكردنی موچه.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌خنه‌ى له‌بڕیاره‌كه‌ى دادگای باڵاى فیدراڵى گرت‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی دادگای باڵاى فیدراڵى بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه، ئه‌گه‌رنا كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی به‌بێ 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداش، موچه دابه‌شبكات‌و له‌ماوه‌ی 14 مانگدا ته‌نها 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتوه بۆ هه‌رێم".
ش.هـ