شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
لەشارى عەفرین، گروپه‌کانی نزیک لە حکومەتی تورکیا، بەهۆی ئاگری نەورۆزەوە چوار ئه‌ندامى خێزانێكى كوردیان کوشت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس ده‌ستیكه‌وتوه، گروپێکی سه‌ر به(ئەحرار شەرق) كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتى ده‌كرێن، لەناوچەی جندرێس چوار ئه‌ندامى خێزانێكى كوردیان پێكه‌وه کوشت.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کوردانی ناوچەی جندرێسی عەفرین له‌ڕۆژئاوای کوردستان تەقەیان لەژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ئه‌و گروپه توندڕه‌وه كردوه، چونكه گروپه‌كه ویستویانه ڕێگریى له‌كردنه‌وه‌ى ئاگری نەورۆز بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاڵۆزیى گه‌وره ڕویداوه‌و سه‌ره‌نجامیش چوار ئه‌ندامى خێزانێكى كورد پێكه‌وه كوژراون.