حکومەتی هەرێم دەست بەسەر موچەدا دەگرێت و مینحەی وەزیرەکان دابەش دەکات

کوردستان

20/03/2024‌ 1660 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەی بەردەستیان وەرگرت كە هەر وەزیرێك لە (10 بۆ 25) ملیۆن دینار وەردەگرێت، كە بۆ بەخشین و كاروباری خۆی بەكاری دەهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیر و بریكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەی بەردەستیان چووە سەر ئەژماری بانكیان و هەموو مانگێكیش لەكاتی خۆیدا وەری دەگرن بەبێ دواكەوتن، ئەوەش بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ شارپرێس.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەکە، وەزیرەکان جگە لەوە سولفەیەكیش وەردەگرن بۆ دیوانی وەزارەت.

بەوتەی سەرچاوەکەی شارپرێس، وەزیرەکان ئەو مینحەیە بۆ بەخشین و كاروباری خۆیان بەكاریدەهێنن.