مەسرور بارزانى هەواڵێکى دڵخۆشکەر لە بەرژەوەندى موچەخۆران ڕادەگەیەنێت

کوردستان

26/03/2024‌ 2250 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەى بڕیارێک لە بەرژەوەندى خەڵک دەدەین و هەموو کەسێک لەگەڵ بڕیارەکەدا دەبێت.

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانى وتارێکیدا لە پێش بەربانگ لە یەکێک لە مزگەوتەکانى هەولێر وتى: بەهۆکارى جیاواز هەوڵدراوە و موچە و بودجەى هەرێم نەنێردرێت و کێشە بۆ خەڵک دروستبووە.

سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتیشی: ماوەیەکى زۆرە پلان هەیە بۆ نەمان یان لاوازکردنى قەوارەى هەرێم و بەشێوازى جۆراوجۆر پلانەکە جێبەجێکراوە، لەناوخۆى هەرێمدا یارمەتیدەرى داڕێژەرى پلاندانەرانبوون.

هەروەها دەشڵێت: بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووین، بەرەیەک بەرەى خۆڕاگرى و پاراستنى ئەزمونەکەمان و ڕێزگرتنە لە خوێنى شەهیدان، بەرەکەى تریش پێیوایە هەموو ئەوانە با بڕوات بەس تەنهاناێکى زەلیلیمان بدەنێ و هەموو قەزەى کوردستان بکرێت بە موچە، کە دڵنیام زۆربەى خەڵکى کوردستان لەگەڵ ئەو بۆچوونە نییە.

مەسرور بارزانى ئەوەشی وت: بەهیچ جۆرێک واز لە مافە دەستورییەکانمان ناهێنین، لەکاتى ناخۆیشدا خۆمان بە تەنها دەبینین، تائێستا هەر بڕیارێکى سەختمان دابێت پیاوى تەنگانە کەم لەگەڵمان وەستاوە، سبەى بڕیارێک لە بەرژەوەندى خەڵک دەدەین و هەموو لایەک دەبێت بە شەریکى ئەو بڕیارەى کە دەیدەین.