ئەمریکا لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا هاتەدەنگ

کوردستان

26/03/2024‌ 1374 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئاستی باڵا لە هەوڵدایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. گوتیشی، هانی هەموولایەنەکان دەدەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ ئەو مەبەستە.
 
ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "هانی هەولێر و بەغدا دەدەن بەیەکەوە کار بکەن" هاوکات باسی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق کرد و وتی، باسیان لە کێشەکانی هەولێر و بەغدا کردووە.
 
وەکو ماتیو میلەر ئاماژەی پێدا، "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوتا عێراقییەکەی گوتووە، سەقامگیری لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا سوودی ئابووریی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەبێت."

بەپەلە