وەزیری پەروەردە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان

26/03/2024‌ 896 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ڕاسپارد بە پێدانی نمرەی بڕیار بۆ ئەو قوتابییانەی بەشدارییان کردووە لە تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) پۆلی 12ـی ئامادەیی.

ئەمڕۆ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی ڕاسپارد بە پێدانی (6) نمرەی بڕیار بە قوتابیانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی 12ـی ئامادەیی.

هەروەها وەزیری پەروەردە دەشڵێت لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و ڕەچاوکردنی دۆخی ئەو قوتابییانەی کە لە تاقیکردنەوەی تەمهیدی بەشداربوون و بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کە ئەمانیش هاوشێوەی قوتابییانی ئاسایی نمرەی بڕیار بیانگرێتەوە، ئەو بڕیارەیان داوە.

 لە ڕۆژی (18ـی ئاداری 2024) لیژنەی باڵای بەردەوامیی تاقیکردنەوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) بڵاو کردەوە.

بەپەلە