حکومەتی هەرێم دابەشکردنی موچە و زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیاند

کوردستان

27/03/2024‌ 912 جار خوێندراوه‌ته‌وه

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەژێر ئابڵووقەدایە، هاوکات دابەشکردنی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی ڕایگەیاند.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی خەرجکردنی موچەی مانگەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.

وتیشی، "ئێمە حکوومەتی فیدراڵیی دەخەینە بەر بەرپرسیارتییەکی دەستووری و ئەخلاقی تاکو ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە بۆ دابینکردنی مووچەکان جێبەجێ بکەن ". 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. حکومەت لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ناردووە و لەگەڵ گەیشتنی پارە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش دەکات.
 
هەروەها حکومەت بڕیاری داوە بە پێدانی زەوی بە ئەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەندنەبوون، بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا 20% لە پێبژاردنی سەرپێچیەکانی هاتووچۆ و پارەی ئاو و کارەبا لە هاووڵاتیان خۆشبێت.