سۆران عومەر: تەیف سامی وتی هەرێم لیستی موچەی هێزە ئەمنیەکانی نەناردووە

کوردستان

27/03/2024‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان وت لەماوەی ئەم ١٧ ڕۆژەدا وەک بەهانە بۆ دابەش نەکردنی موچەی مانگی دوو هیچی وانەبوو، تەنها ئەتانەوێ  بە دوو مانگ موچەیەک بدرێت".

سۆران عومەر لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە، "وتیان پارەی هێزی سەربازی و ئەمنی نەیەت ئەو پارە وەرناگرین و دابەشی ناکەین، ئەمە جیاکاری و ناکۆکی ئەخاتە نێوان خەڵکی کوردسان، وتتان ئەم جۆرە لەموچە پێدان قبوڵ ناکەین و ئەوەی پشتیوانی عێراقەکات لەم بابەتەدا خائینە، بەڵام نە پارەی سەربازی هات و نە ئەوانەی وتتان وابوو تەنها ویستتان موچە لەکاتی خۆیدا نەدەن".

بەوتەی سۆران عومەر "ئەمڕۆش لەپەرلەمان لەوەزیری دارایی تەیف سامیم پرسی موچەی سەربازی هەرێم کەی دەنێرن؟ وتی هەرێم لیستی نەناردووە چی بۆ بنێرم؟ یانی چی سوپاو حەشدو هەواڵگری عێراق لیست ئەنێرێ هەرێم ناینێرێ".

دەقی نوسینەکە؛

بۆچی ١٧ ڕۆژ موچەتان دواخست؟
هەرچیتان وت لەماوەی ئەم ١٧ ڕۆژەدا وەک بەهانە بۆ دابەش نەکردنی موچەی مانگی دوو هیچی وانەبوو، تەنها ئەتانەوێ  بە دوو مانگ موچەیەک بدرێت ! 
لە ٨ ی ئازار لیستی موچەتان نارد دوانیوەڕۆی پێن شەمە بوو، وەزارەتی دارایی عێراق هەینی و شەمە دەوامی کرد و لەیەک شەم ( ١١ ی ئازار ) بڕی ٦٠٨ ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام دابەشتان نەکرد وتتان: 
- دابەشکردنی ئەو پارەی بۆ موچە هاتووە بەشی موچە ناکات، داهاتی ناوخۆ بەش ناکات!
- پارەی هێزی سەربازی و ئەمنی نەیەت ئەو پارە وەرناگرین و دابەشی ناکەین، ئەمە جیاکاری و ناکۆکی ئەخاتە نێوان خەڵکی کوردسان، وتتان ئەم جۆرە لەموچە پێدان قبوڵ ناکەین و ئەوەی پشتیوانی عێراقەکات لەم بابەتەدا خائینە!
بەڵام نە پارەی سەربازی هات و نە ئەوانەی وتتان وابوو تەنها ویستتان موچە لەکاتی خۆیدا نەدەن!ئەگەر نا، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم (نەوتی و نانەوتی) لە ٦٠٠ ملیار زیاترە ! 
ئەمڕۆش لەپەرلەمان لەوەزیری دارایی تەیف سامیم پرسی موچەی سەربازی هەرێم کەی دەنێرن؟ وتی هەرێم لیستی نەناردووە چی بۆ بنێرم؟ یانی چی سوپاو حەشدو هەواڵگری عێراق لیست ئەنێرێ هەرێم ناینێرێ؟


بەپەلە