شارپرێس
بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتی
بەرگری شارستانی هەرێم لە کوردستان کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە کرایەوە و بەڕێوەبەرێکى
گشتى بۆ دیاریکرا.
بەرگری شارستانی هەولێر
بڵاویکرەوە، یاداشتنامەی ئاڵوگۆڕی لێکترازان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم
ئەنجامداراوە و لیوای مافپەروەر (یادگار ئەنوەر فەرەج) وەک بەڕێوەبەری گشتی دیاریکراوە.
وەک لە
ڕاگەیەندراوەکەى بەرگری شارستانی هەولێردا هاتووە، هەر ئەمڕۆ ئەرک و رۆڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە
جیاکراونەتەوە و تەواوی کارەکان بۆ سەرجەم جوگرافیای هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت.