سودانی لەهەوڵی کڕینی فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر و درۆندایە

عیراق

20/04/2024‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمڕۆ شەممە سابت عیساوی وەزیری بەرگری عێراق دووپاتیكردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن تاوتوێی گرێبەستی كڕینی هەلیكۆپتەر و سیستمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كرد.

عەباسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا گفتوگۆی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی فڕۆكەكانی ئێف 16، هەروەها گرێبەستكردن بۆ هێلیكۆپتەرەكانی بێڵ، هەروەها خواستی گرێبەستكردن بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سستەمی ئەندرۆترۆن هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد : وەك بەشێك لە ڕێنماییەكانی حكومەت پشتگیریكردن و بەرزكردنەوەی هێزە چەكدارەكان و ئەمنییەكانە لە دوایین پێشهاتە پیشەسازییەكان و دۆزینەوە زانستییەكان، هەروەها پشتگیریكردنی پیشەسازییە نیشتمانییەكان و دەرفەتی وەبەرهێنان ئەگەر هەبن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق لەچەقی  شوێنێكی گەرمی سەلامەت و پاڵپشت بۆ وەبەرهێنان و پیشەسازییەكان بە گشتی و پیشەسازییە تایبەتمەند و بەرگرییەكانە بە تایبەتی.

وەزیری بەرگری دەڵێت : 54 كۆمپانیا كە زۆربەی زۆریان بیانین ئاواتەخوازن وەبەرهێنان لە عێراق بكەن و  كەرەستە سەربازییەكانیان بخەنە بازاڕەوە بۆ عێراق.