میدیای تورکی: سەردانە گریمانکراوەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا هەڵوەشاوەتەوە

جیهان

22/04/2024‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، کە سەردانە گریمانکراوەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە بڕیاربوو لە 9ی ئایاردا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام بدرێت، هەڵوەشاوەتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “ئۆداتڤ” ی تورکی، پێشهاتێکی گرنگ سەبارەت بە سەردانی سەرۆک ئەردۆغان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویداوە.

بە وتەی بەرپرسانی تورکیا و ئەمریکا، ئەردۆغان لە 9ی ئایار وەک میوانی فەرمیی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێدەکەوێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئۆداتڤ”، یەکەم سەردانی ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشاوەتەوە .

پلانی ئەوە دانرابوو کە لە سەردانەکەی ئەردۆغاندا بۆ ئەمریکا، باس لە بابەتگەلێکی گرنگی وەک شەڕی دژی تیرۆر تا دۆخی غەززە بکرێت، ئەوە جگە  لە پڕۆژەکانی بواری بەرگریی تا پەیوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان.

پێگەکە باسی لەوەکردووە کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانە فەرمییەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا ئاشکرا نەکراوە .