ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران نهێنییەک ئاشکرادەکات و دەڵێت، هەفتەیەکی دیکە وڵاتەکەی دەبێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمیی.
جەواد کەریم، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسینێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، ئێران یەک هەفتە لە تاقیکردنەوە و بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی دوورە.
لەپاش لێدوانەکەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، لەلایەن لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێرانەوە بانگهێشتی لێکۆڵینەوە کراوە.
لیژنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو لێدوانە پێچەوانەی ئامانجی ئێرانە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتیی بەکاردەهێنێت.