شارپرێس
جێگری سەرۆکی پارتی
چاکسازی تورکمان سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی
بایەخداری سیاسی و ئابوری و ئاسایشی ناودەبات و دەڵێت: هاتنی ئەردۆغان بۆ هەولێر دڵنیایی
دانە بەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراوە.
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی
پارتی چاکسازی تورکمان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لەم کاتوساتە هەستیارەدا کە لێکترازانێکی
سیاسی هەیە و لە دۆخێکی نا هەموارداین، هاتنی سەرۆکی وڵاتی تورکیا و هەر وڵاتێک بۆ
هەرێمی کوردستان بێگومان بایەخی خۆی هەیە لە ڕووی سیاسی و ئابوری و ئەمنیەوە.
قەهوەچی وتیشى: وڵاتی
تورکیا دراوسێیە و دەکرێت هەندێک لە کارەکان پێکەوە لە بەرژەندی هەردوولادا بکرێت،
سەردانى ئەردۆغان بۆ پێگە و بەهێزی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە، کە هەمیشە
ئەو قەوارەیە بە پارێزراوی بمێنێتەوە.
جێگری سەرۆکی پارتی
چاکسازی تورکمان دەشڵێت: ئەوەی بۆ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و پاپای ڤاتیاکان کرا و
ئاڵای وڵاتەکانیان هەڵکرا، بە هەمانشێوە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیاش کرا و لە ڕووی پرۆتۆکۆڵییەوە
هیچ نا یاسای بوونێکی تێدا نەبوو، ئەوانەی کە چەواشەکاریان بڵاودەکردەوە لە سۆشیاڵ
میدیا و بە نایاسایییان زانی ئەوانە هەمیشە نا حەزانن.