شارپرێس
شاندێکى یەکێتى
سەردانى بەرەى تورکمانى کرد و رایانگەیاند، بەرەى تورکمانى هێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی
هەرێمی کوردستان و عیراقە، لەگەڵ هێزە نیشتیمانییەکانى دیکە لەهەموو وێستگەکان بەتەبایی
و یەکڕیزییەوە توانیویانە دەستکەوت و مافی زیاتر بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن.
بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى
بەرەی تورکمانی عیراقی، شاندێکى یەکێتى سەردانى بارەگاى بەرەى تورکمانیان لە شارى
هەولێر کرد و لە سەردانەکەدا
پەیامى یەکێتیی گەیەنرایە بەرەى تورکمانى لە پەیامەکەیدا شاندەکەى یەکێتى
رایگەیاند، بەرەی تورکمانی، ھاوبەش و هێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی هەرێمی
کوردستان و عیراقە، لەگەڵ هێزە نیشتیمانییەکانى دیکە لەهەموو وێستگەکان بەتەبایی و
یەکڕیزییەوە توانیویانە دەستکەوت و مافی زیاتر بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن.
ئەو شاندەى یەکێتى راشیانگەیاند،
پێکهاتەى تورکمان لەگەڵ پێکهاتەکانى دیکە خاڵى بەهێزى چەسپاندنى دیموکراسین لە پرۆسەى
سیاسى عیراق و کوردستان.
لە پەیامەکەی یەکێتی
دا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، کورد و تورکمان لە سەردەمى حزبی بەعسی فاشیزمى رووخاو، گەورەترین
قوربانی سیاسەتى پاکتاوکردن بوون و نکوڵى
لە بوون و مافیان کراوە، بۆیە جەخت دەکەینەوە، کە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی و گیانی تەبایی
لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکان لەهەموو کات پێویستترە و دەبێت هەموان بەو گیانەوە بەسەر
ناکۆکی و سەختییەکاندا زاڵ بین.