میسر هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

جیهان

24/04/2024‌ 1194 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەپێی میدیای ئیسرائیل سبەینێ کابینەی جەنگی ئەو وڵاتە وادەی دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر ڕەفەح تاوتوێدەکات.

سەرچاوەیەکی فەرمی میسری، ڕۆژی چوارشەممە، جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئیسرائیل کرد کە ئامانج لێی داگیرکردنی شاری ڕەفەحی فەلەستین بێت.

 سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە، بوونی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی سنووری نێوان میسر و ئیسرائیل کە بە ناوچەی D ناسراوە، پێشێلکردنی پەیماننامەی ئاشتی میسر و ئیسرائیلە.

 ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە هەر پێشێلکارییەکی ئیسرائیلی بۆ پەیمانی ئاشتی لەلایەن قاهیرەوە بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی دەدرێتەوە و لە هەمان کاتدا ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە کە هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا باسیان لە بوونی هەماهەنگی نێوان قاهیرە و تەلئەبیب کرد دەربارەی لەشکرکێشی بۆ سەر ڕەفەح.