شارپرێس:
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم هاوڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه، له‌سبه‌ینێوه ڕه‌وشى كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى ئاسایی‌و به‌ره‌و باشبونه‌وه ده‌چێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ڵێت:"ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لەیەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەسەرکەوتویی بەرەو تەواوبون دەچێت‌و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواوبێتو بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە".
وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، پرۆسەی چاکسازیی لەیەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێتو وەزارەتی کارەبا ئه‌مساڵ پێی باشبوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.