شارپرێس:
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕونكردنهوه له‌باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه دهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ بڕیارێک نییه بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن"، جه‌ختده‌كاته‌وه، "بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
به‌گوێره‌ى مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى ههرێمو بڕیارى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، 10ى ئایار هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وباره‌یه‌وه جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، لەکاتی خۆیدا بانگەشە دەستپێدەکات کە مانگێک پێش ڕۆژی دەنگدانەو لە10ی ئایار دەستپێدەکات.
ده‌شڵێت:"ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیران بەردەوامن، زیاتر لە 800 کاندید بەشداردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردساتان، ناوەکان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەربکرێت".
وتیشی، "چوار بازنە هەیە لەهەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەدهۆک، هەولێر، سلێمانی‌و هەڵەبجە، زیاتر لە 100 ناوەندی دەنگدان، 1200 بنکەی دەنگدانو 6000 وێستگە هەیە".
سه‌باره‌ت بهتەرخانکردنی بودجە بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدان، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت:"محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپاردوە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن‌و کۆمسیۆنیش 69 ملیۆن دیناری وەرگرتوە، میکانیزمی تەواو گیراوەتەبەر بۆئەوەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی گونجاو بەڕێوەبچێت".
جەختیشده‌كاته‌وه، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت، قۆناغێکی باشمان بڕیوەو بودجەی پێویستیشمان تەرخانکردوە، بۆئەوەی لەکاتی خۆیدا پڕۆسەکە بەشێوەیەکی یاسایی بەڕێوەبچێت، لەڕۆژی 10ی حوزەیران ناوەندەکانی دەنگدان دەکرێنەوە".