شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر ئاشكرادهكاتو ڕاشیدهگهیهنێت، "سه‌ره داومان ده‌ستكه‌وتوه له‌باره‌ى ئهوكهسانهى له‌و تاوانه‌وه گلاون".
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕایگەیاند، گەیشتونەتە ئەو سەرەداوانەی بەتێوەگلاوانی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان دەگەیهنێتو دوای تەواوبونی لێکۆڵینەوەکانیش، دەدرێنە دادگا.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە هاوپەیمانیی پێکهێنەری حکومەتی عێراقە، ڕاگەیه‌ندراوێکی لەبارەی کۆبونەوەکەی دوێنێ شه‌ممه‌وه بڵاوكردهوهو نوسیویهتى:"لهکۆبونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمیش ئاماده‌بوه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "هاوپەیمانێتییەکە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە ڕۆژی هەینی لەڕێگەی درۆنەوە کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر لەچەمچەماڵو بەهۆیەوە چوار کەسی یەمەنی کوژران‌و دوی دیکەش برینداربون، سەرکۆنەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکەین کە کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆرو سەرۆک وه‌زیرانیش ڕایگەیاندوه، گەیشتونەتە دەستکەوتنی سەرەداو کە دەیانبات بۆ ئەوکەسانەی تێوەگلاون‌و ڕەوانەی دادگا دەکرێن لەکاتی کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەدا".