بەندكراوێك لەسێدارە درا

کوردستان

28/04/2024‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سزای سێدارەی بەندكراوێك بە ناوی ئیرەج سەنەمبەری كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارە بەسەریدا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك جێبەجێكرا.

بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو،سزای سێدارەی ئیرەج سەنەمبەری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵكی ئەراك، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك جێبەجێكرا.

ئیرەج سەنەمبەری سێ ساڵ پێش دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەراك بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە لە میدیا حكوومییەكان بە تایبەت میدیاكانی نزیك لە دەزگای دادوەری ئێران بڵاو نەكراوەتەوە.