لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا له گەرمیان حەوت کەس بریندار بوون

کوردستان

28/04/2024‌ 145 جار خوێندراوه‌ته‌وه



هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی چاڵەڕەش ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو حەوت کەس برینداربوون.

بە گوێرەی راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گوندی (چاڵە ڕەش) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەو شەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.