كه‌شناسى هه‌رێم زانیاریى له‌باره‌ى شه‌پۆلى خۆڵبارینه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3041 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەشەوی ڕابردوەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوەو لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە چڕتربوەتەوە.


به‌گوێره‌ى ڕاگەیه‌نراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلەكە لەبەشەكانی باكوری ڕۆژئاوای عێراقەوە سەرچاوەیگرتوەو زیاتر ئیدارەی گەرمیان‌و باشوری پارێزگای هەولێرو بەشێك لەپارێزگای كەركوكی گرتووەتەوەو پێشبینیشدەكرێت تاوەكو چەند كاتژمێرێكی دیكەش بەردەوامبێت.

شه‌وى ڕابردوش بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیه‌نراوێكدا هۆشداریدایه‌ شۆفێران كە بەهۆی كەمبونەوەی ئاستى بینین، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان باشتر پابەندی ڕێنماییەكان بن‌و بەرپرسیارانە شۆفێریی بكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى ڕێنمایی بەشۆفێران دەدات كە ماسكی سەلامەتی بەكاربهێنن‌و ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەكان بهێڵنەوە، سەبارەت بەناوچە شاخاوییەکانیش‌و ڕێگاکانی دەرەوەی شار، تا دەكرێت بەکارنەهێنرن‌و گەشتەکان دوابخرێن تائەوکاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.